لەو کوێستانە مەلایەک بە لای خێڵێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  398 مشاهده

لەو کوێستانە مەلایەک بە لای خێڵێکی «ڕەشوبۆری»دا تێئەپەڕێ، برسی ئەبێ، ئەیەوێ لا بدا نانێک بخوا، سەیر ئەکا زەماوەند و هەرا و هەڵپەڕکێیە. کچ و کوڕ دەستیان گرتووە و قوولەیە، نان ئەخوا و پاشان لە کوێخاکە ئەپرسێ؛ ئاخۆ ئەم کچە مارە کراوە؟ کوێخاش ئەڵێ: «مەلا بیووڕەوە! کەنیشکی خۆمانە و بۆ کوڕی خۆمانی تێرین، مارەی نەگەرەکە، نازانم تۆ گوو خۆری کوێیت و لە کوێوە هاتگیت؟ نانی خۆتت خواردگە و هەڵسە بچۆ وە ڕێی خۆتەوە، لەم شاییەدا خوێن مەگێڕە».

پاشان بە هەر زمانێک بێ، مەلا ئیشێکی وا ئەکا مارەی کچەکە ئەبڕێ لە کوڕەکە.