مەلا محەمەدی مەلا کەریم چەند قسەیەکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  440 مشاهده

«محەمەدی مەلا کەریم» چەند قسەیەکی نارد بۆ «ڕشتە» لە وانەدا گێرایەوە، وتی: «ڕۆژێک ژنێکی شاتری کوڕێکی منداڵی هەبوو نەخوش بوو»، ئەچێتە لای «شێخ حەسەن»ی «قەیتول» نوشتەیەکی بۆ بکا. کە ئەچێ لەو کاتەدا شێخ هێلکەوڕۆنی لەبەر دەما ئەبێ ئەیخوا. هێلکەوڕۆنەکەش، نیمڕۆ ئەبێ؛ زەردێنەکەی بڵاو ئەبێتەوە بە سەریا.

شێخ لە ژنەکە ئەپرسێ: کوڕەکەت چییەتی؟ ئەڵێ: «قوربان بێ عەدەبی نەوێ کە دائەنیشێ دانیشتنەکەی لەوەی بەر دەمی شێخ فرە زەردتر و تەڕترە، ئەوا هاتگم بەڵکووو شێخ دەم و نەفەسێکی بۆ بخاتە کار». شێخ سەیر ئەکا ئەم ژنە قسەی خۆی پێ وت، وتی چارێکی ئەکەم کەڵک ناگرێ. هێنای قاقەزێکی وەکوو نوشتە بۆ پێچایەوە و دایە و وتی: بچۆ ئەمە بیگرە مۆم و بیلکێنە بە دەرگای قنگی کوڕەکەدا، بە هیمەتی پیران چاک ئەبێتەوە.

ژنەش ئەچێ وەکوو شێخ ئەفەرموێ وا ئەکا. پاش چەند ڕۆژێک ئەچێتەوە بۆخزمەت شێخ. شێخ لێی ئەپرسێ ها دایکم کوڕەکەت چۆنە؟ ئەڵێ: قوربان! خوا هەر بووتێڵێ بۆمان. لەو ڕۆژەوە دەم و نەفەسەکەی تۆم بۆڕێگە وە قنگیا تکە تکە نەوێ دانانیشێ! شێخ ئیتر هیچی پێ ناوێرێ.