کۆمەڵێک بووین لە لای وەستا بەشیر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  409 مشاهده

کۆڕێک بووین لە لای وەستا بەشیر دانیشتبووین. هادی سائب هەبوو، ئەوێش هات، ویستی بێتە ژوورەوە. وەستا لووتی پیا نەهێنا؛ ئەو هەر گوێی نەدایە. ئەمجا پێی وت: مەیەرە ژوورەوە. ئەو هەر گوێی نەدایە و هات. پاشان وەستا هەستا دەستی نا بە سنگیەوە و لێیان بوو بە شەڕ لەسەر نەهاتنە ژوورەوە. هادی هەر هاتە ژوورەوە وتی: بێ قەزا بی ئەمە چییە بە جارێ ناخۆشت کردووە، کەی گاڵتە وا ئەبێ! لە کۆڕەکەدا مامۆستا ڕەفیق حیلمیش هەبوو، هادی تکای بۆ یەکێک ئەکرد لە لای ئەو، مامۆستاش پێی وت: «دەک موبارەک نەبێ! تۆ خۆت ئێسکت زۆر سووکە ئەمجا نۆبەی یەکێکی ترە». هادی هەر نەیخستە خۆی وتی: «بێ قەزا بن، ئەمە چییە هەمووتان فێری گاڵتە بوون».