کابرایەکی بێ چاو لەگەڵ چاوساغێکا بوو بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  406 مشاهده

کابرایەکی بێ چاو لەگەڵ چاوساغێکا بوو بە شەڕیان و چاوساغەکە کوێرەکەی گرت و نایە ژێر، هیچی بۆ نەمایەوە، ئەوە نەبێ کە لە ژێرەوە دەست بەری گەڵوگونی کابرای چاوساغ بگرێ و بەوە پەکی بخا. دەست لە دەست و قەوەت لە خوا! دەستی برد و گەڵوگونی کابرای بە دەستەوە هات و وەکوو ئەسپێی کەوتبێتە مست بەو جۆرە گوشی، بەڵام گوشی! کابرای چاوساغ بە تەواوی بێ هێز بوو. لەو کاتەدا هاوڕێیەکی کوێرە هات و بانگی کرد: «ئای ماموستا ئەوە لە ژێرەوەیت؟» ئەویش وتی: «بە خوا هەرچەندە لە ژێرەوەم، بەڵام وەکوو لە سەرەوە بم وایە».