ژنێک هەبوو لە هەڵەبجە باجی زینەتی ناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  422 مشاهده

ژنێک هەبوو لە هەڵەبجە «باجی زینەت»ی ناو بوو، لەبەر ئەوە تۆزێ جوانکەلە بوو، خەڵک و خوا زۆر بە تەمای بوون. گەلی شویشی کردبوو، بەڵام کوڕوکاڵ هەر لە کۆڵان و ماکۆڵانا گل و خولیان بوو بە دەوریا. باجی زینەت لەم دوا دواییەدا مێردی کردبوو بە پیاوێک ناوی «سۆفی عەزیم» بوو. تۆزێ گێلۆکەش بوو. ئەم مێردەی سەر تەعازە بوو، ڕۆژێک «سۆفی عەزیم» لە کۆرێکا ئەبێ. هەتیوێک هەبوو «شوشە»ی ناوبوو، ئەویش لە کۆڕەکەیا بوو. ڕوو ئەکاتە «سۆفی عەزیم» ئەڵێ: خاڵە عەزیم زێ زینەت گەورەیە با بچووکە؟ ئەویش ئەڵێ: «بە خوا برا من نازانم، بەڵام وە پێی ئەوە کوڕوکاڵ فڕە وە دەور قنگیا تێن و ئەچن، ئەشێ فرە بچووک وێ»