کابرایەکی خەڵکی تۆراغ تەپە ناوی ئەلی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  455 مشاهده

کابرایەکی خەڵکی «تۆراغ تەپە» ناوی «ئەلی هەسەن» بوو. بۆ کاسبی ئەچێ بۆ وڵاتی ئەستەمۆڵ، ڕۆژێک لە ناو کۆڵانا کابرایەکی ئەستەمبوڵی تووش ئەبێ، لێی ئەپرسێ: نێرەلی سەن؟ کابرای تۆراغ تەپەیش پێی ئەڵێ: «وە قوروانت وم، ئەوە وە ڕیشەکەما ئەزانی نێرم؟ ئەی وە چیا ئەزانی ناوم «ئەل یەسەنە»، ».