کابرایەک ئەچێتە عابخانەکەی مزگەوتی بابە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  436 مشاهده

کابرایەک ئەچێتە عابخانەکەی مزگەوتی بابەعەلی، سەیر ئەکا دەرگای عابخانەکان لەو دیوەوە هەموویان داخراون. ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ کە هەموویان خەڵکی تیایە، ئەچێتە بەردەرگای عابخانەیەکی تر-کە دانەخراوە- ئەکۆکێ بۆ ئەوەی بزانێ کەس لە ژوورەوەیە. کابرایەک لە ژوورەوە ئەبێ ئەویش لە باتی ئەوە بە قرچە وە یا بە کۆکە جوابی بداتەوە. بە ڕێکەوت تڕێکی زۆر قایمی لێ بەر ئەبێ. کابرای دەرەوە ئەڵێ: «جا برام بەم تووڕەییە بۆ چ جوابم ئەدەیتەوە؟ بۆ چی من چیم وتووە؟»