شێخ بابە عەلی لەبەر سەیوانی مزگەوتەکەی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  423 مشاهده

شێخ «بابەعەلی» لەبەر سەیوانی مزگەوتەکەی خۆی دەرزی ئەوەتە بە فەقیەکان، سەیری کرد هەرهەرا و هەچە هەچەیەک پەیدا بوو. کە سەری بەرز کردەوە تەماشای کرد، سێ زەلام کابرایەکیان بە سواری کەرێکەوە داوەتە پێش و بە زۆر ئەیکەن بە دەرگای مزگەوتەکەدا، بانگی کرد: ئەرێ کابراینە ئەم کەر بازاڕە چییە؟ یەکێکیان وتی: قوربان ئەمە بە سواری کەر چوەتەوە بۆ ماڵەوە. لەگەڵ ژنەکەیا دەمەقاڵیان بووە و تەڵاقی خواردووە کە لە سەرکەرەکە نەیەتە خوارەوە. ئێمەش وا هاتووین بۆ خزمەتت. بابە عەلی سەرێکی ڕاوەشان و فەرمووی: بیبەنە لای ئەو دار «توو»ەوە. کابرایان کێش کرد بۆ لای تووەکە. ئەمجا پێی وت: هەر لە پشت کەرەکەوە هەڵزنێ بە دارەکەدا. کە ئەو هەڵگەڕا بە کابراکانی تری وت: کەرەکەی لێ دوور بخەنەوە. بە کابراکەی تریشی وت: ئەمجا بە دارەکەدا وەرە خوارەوە و بچۆ بکوتەرە پاڵ ژنی خۆت تەڵاقت نەکەوتووە!