سەیدعبدالحکیم بۆ گێڕامەوە وتی کابرایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  455 مشاهده

«سەید عەبدولحەکیم» بۆی گێڕامەوە وتی: کابرایەک هەبوو، زۆر تووڕە و کەللەشەق بوو. تەڵاقی ژنەکەی زۆر ئەدا. دوو جار تەڵاقی دابوو، هاتنە لای من بۆم چاک کردنەوە، هەموو جاریش پێم ئەوت برام تەڵاق مەخۆ خراپە. پیاوێ پیاو بێ تەڵاق ناخوا. ئەویش ئەیوت: قوربان جارێکی کە ئیتر گووی وا ناخۆم. وتی زۆری پێنەچوو ئەوەندەم زانی دیسان هاتەوە و وتی: قوربان تەڵاقم خواردووە بۆم چاک کەرەوە، وتم برا تازە چاک ناکرێتەوە و بچنە لای مەلایەکی کە. کە چی وتی: «ئاخر قوربان چۆن بچین، ئێمە موشتەری تۆین، چۆن ئەبێ بچینە لای یەکێکی کە! تا ئێستا ئەموت خۆم گووم خواردووە. ئێستە ئەڵێم باوکیشم گووی خواردووە. دە قوربان ئەمجارەش بۆمان چاک کەوە». وتم نابێ و دەرم کردن.