عەبدولحەکیم بۆی گێڕاومەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  427 مشاهده

«عەبدولحەکیم» بۆی گێڕاومەوە وتی:

کابرایەکی هەبوو لە «نیسکاوێ»ی بناری «سەردەشت» «مام ڕەسوو»ی ناو بوو. پیاوێکی هەژار و پەرێشان بوو. ڕۆژێک بیستی کە لەشکرێکی زۆر هاتۆتە سەردەشتەوە و «دار» پارەی چاک ئەکا. وتی: بە خوا وا چاکە ئیمشەو بچم کۆڵەدارێک بکەم، بەیانی زوو بیبەم بۆ سەردەشت لە پێش ئەوەدا دارفرۆش بچن بەڵکوو شتێکم دەست کەوێ. «کۆتکە» نۆکێک خێری تۆ بێ. شەوێ پاش بانگی خەوتنان تەوراسەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت. زۆر دوور نەکەوتەوە دارێکی بە گیر هێنا وچووە سەری و بە تەوراس تێی بەر بوو. هێشتا شتێکی وای دار نەکردبوو، کتوپڕ تەوراسەکەی لە دەست کەوتە خوارەوە، لە دارەکە هاتە خوارەوە، دنیاش تاریکە، بە دەست بە شوێن تەوراسەکەدا ئەگەڕا، لە ناکاو کوچەڵەیەکی بەردەست کەوت، کە هی کاروان و شتە بوو، لێیان بە جێ مابوو. ڕووی کردە ئاسمان و بە تووڕەییەکەوە وتی: چما من چ بڕدارم کردییە؟ تۆ نۆکە کۆتکەت لەبەر دەستم دانایە و داوای نۆکی خۆت دەکەی؟