ڕەشید جەودەت سەرکردەی لەشکر ئەبێ لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  421 مشاهده

«ڕەشید جەودەت» سەرکردەی لەشکر ئەبێ لە دیوانیە، ڕۆژێک ئۆتۆمۆبێلێکی تاکسی دێت، ئەویش ئەڵێ:

«جا السیارە» پێی ئەڵێن: «ڕەشید بەگ نابێ وا بڵێیت. ئەبێ بڵێیت؛ جائت السیارە». ڕۆژی دوایی لۆریێک دێت، ئەویش ئەڵێ: «جائت اللوری» دیسان زابتەکان پێی ئەڵێن ڕەشید بەگ نابێ وا بڵێیت، ئەبێ بڵێی «جا اللوری». ئەویش توڕە ئەبێ، ئەڵێ: «هەی ناجنسنینە! ئەمە چ زمانێکە؟ مەکینە یەک مەکینە بەنزین یەک بەنزین، تایە یەک تایە، ئۆتۆمۆبیلچی یەک ئۆتۆمۆبێلچی. ئیتر ئەم «جا» و «جائت»ە لە کوێوە هات؟».