ئەحمەد ئاغای کەرکووکی زادە لە بەغدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  445 مشاهده

«ئەحمەد ئاغای کەرکووکی زادە» لە بەغدا هەموو دەردە دڵێکی هەر لە «ال»ی عەرەبی بوو. ئەیوت: «ئەم سەگی سەگبابە سەری لە من تێکداوە لە قسە کردنا، ئەیخەمە سەر «کلمە» ئەڵێن نایەوێ. نایخەمە سەری، ئەڵێن ئەیەوێ. نازانم چ بکەم بە دەستییەوە؟».