گیانلەبەری تریش قسە ئەکەن بۆیە ئەڵێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  425 مشاهده

گیانلەبەری تریش قسە ئەکەن، بۆیە ئەڵێ:

جارێک ڕێوییەک سەر لە بەیان بوو، لە بناری ئاواییەکەی «یاغلوجە» گوێی لە دەنگی «کەڵەشێر»ێک بوو لەسەر دارەکە ئەیخوێند. چوو بە لایەوە وتی: فەرموو وەرە خوارەوە با بە جەماعەت نوێژەکەمان بکەین! کەڵەشێرەکەش وتی: ئیمام لە پاڵ دارەکەدا نوستووە، خەبەری کەوە با نوێژەکەمان بۆ بکا. کە ڕێوی سەیری کردو تانجییەکی بەرچاو کەوت. تڕێکی کەند و بۆی دەرچوو کەڵەشێرەکە وتی: ئەوە بۆ کوێ؟ وتی: «فڵانی دەستنوێژەکەم شکا، تۆ ڕاوەستە تا ئەچم تازەی ئەکەمەوە و دێمەوە».