ئەوڕەحیمی هەمەوەن بۆی گێڕامەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  481 مشاهده

«ئەوڕەحیمی هەمەوەن» بۆی گێڕامەوە وتی: باوکم ڕەشیدی ناو بوو. پێیان ئەوت ڕەشەی عەزەی ئەحمەد عەلی سێتە بە سەر. قسە، قسە ئەبڕێ «سێتە بەسەر» تایەفەیەکی هەمەوەنن، پێنج برا بوون، ڕەشە، خەسرەو، حەسەن، حسێن، غەغور. ئەمانە گەورەی تایەفەکە بوون، ڕەشەش گەورەی ئەمان بوو، دەستەی ئەمانە لە ئاوایی «جافان» و «مولەقە» لە خۆراوای چەمچەماڵەوە دائەنیشتن، بەڵام خۆیان لە بەینی دوو ئاواییەکەدا قەڵایەکیان دروست کردبوو، لەوێ بوون، ڕێگری وجەردەییان ئەکرد. ڕەشە -بە ڕەحمەت بێ- لە نوێژ و ڕۆژوا زۆر قایم بوو. لەگەڵ شێخ و مەلاشا زۆر باش بوو. کە مەلا یا شێخێک ببوایە، بە یەکێ لە براکانی ئەوت: ئا کورە بڕۆ بەرخێ لە تاڵانیەکەی پار بێنە سەری ببڕە بۆ شێخ، ئەوە حەڵاڵە با نانی حەرام نەخوا! میوانەکەش ئەیوت: ماڵی تاڵانی لە کوێ حەڵاڵە؟ ئەیوت: «برا ساڵی بە سەرا سووڕاوەسەوە، ئێستا خاوەنەکەی لە فکری چۆتەوە حەڵاڵ بیوە».