کابرایەکی سێوسینانی هەبوو دێوانەیان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  556 مشاهده

کابرایەکی «سێوسینان»ی هەبوو، «دێوانە»یان پێئەوت و ماڵیان لە «گومەتە» بوو. ڕۆژێک لەگەڵ «شێخ حەمەساڵح»ی گومەتە ئەگەڕێنەوە و هەندێ شتومەکیان پێئەبێ. لە ڕێگەدا تووشی ڕێگر ئەبن، شێخ حەمەساڵح لە بنە ژاڵەیەکدا خۆی ئەشارێتەوە، جەردەکان دێوانە ڕووت ئەکەنەوە و ئیتر بە «شێخ حەمەساڵح» نازانن. دێوانە دەست ئەکا بە پاڕانەوە لێیان، ئەڵێ: «بیکەن بە خاتری ئەو شێخە کە لەو بنە ژاڵەیە دایە وازم لێ بێنن». بە خوا جەردە بە شێخ ئەزانن و ئەچن ئەویش ڕووت ئەکەنەوە.