مەلایەک هەبوو پێیان ئەوت مەلا موسای کوڕی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  458 مشاهده

مەلایەک هەبوو پێیان ئەوت: «مەلا موسای کوڕی مەلا مەنسوور». ڕۆژێک دێت بە سەریا ئەڵێ: ئەم ناوەی من درێژە، با کورتی بکەمەوە. دێنێ ئەڵێ: «مەلا» با «فەقێ» بێ «موو» نەبێ «خوری» بێ. «سی» زۆرە با «پانزە» بێ. با «مەن» «ڕەتڵ» بێ. «سور» باش نییە، با «بۆق» بێ. لە ئاخرا ناوی ئەبێ بە «فەقێ خوری پانزە کوڕی فەقێ ڕەتڵ بۆق».