پیاوێکی دەوڵەمەند ئەسپێکی چاکی هەبوو ون...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  472 مشاهده

پیاوێکی دەوڵەمەند ئەسپێکی چاکی هەبوو، ون ببوو، جاڕچی بۆ گرت کە هەر کەس بیدۆزێتەوە سەد قڕان موژدە وەربگرێ، کابرایەکی کورد بە پەلەپەل چوو و وتی: «ئاغا ئەسپی جەنابت گووم بووە و ڕاستە فەرمووتە هەرکەس بیدۆزێتەوە سەد قرانی ئەدەمێ؟» ئاغا وتی: بەڵێ، ئیشەڵڵا دۆزیوتەتەوە. کابرا وتی: «نەخێر نەمدۆزیوەتەوە. هەر بۆی ئەگەڕێم، بەڵام هاتوومەتە خزمەتت، بەڵکە پێشەکی «پەنجا» قڕانێکم بدەیتێ، هەتا بە خێر ئەیدۆزمەوە».