مەلا ساڵحی تەڕەمار ئەبێ پیاوێکی زۆر بە ناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  484 مشاهده

مەلا ساڵحی تەرەمار ئەبێ، پیاوێکی زۆر بە ناوبانگ بوو، لە ڕەزە هەنجیرەکەیا تەنها یەک هەنجیری گەیشتوو ئەدۆزێتەوە، گورج بەرچنەیەک ئەهێنێ هەتا نیوەی گەڵای تێئەکا، ئنجا هەنجیرەکە لە ناو گەڵاکەدا دائەنێ و لە سەریشەوە هەتا بەرچنە پڕ ئەبێ گەڵای تێئەکا و ئەیگرێ بەکۆڵییەوە، بە دیاری ئەیبا بۆ «سلێمان پاشا». وا ڕێکەوتبوو پاشاش هەر چی پیاو ماقوڵ و گەورەی بابانە لە لای دانیشتبوون. پاشا ئەڵێ: مەڵا ئەوە چییە بە کۆڵتەوە؟ مەلا ئەڵێ: قوربان هەنجیرە نۆبەرەیە بۆم هێناوی. پاشا ئەڵێ: بەخیر بێی، هەڵی بپچڕە با هەریەکە دانەیەکی لێ بخۆین و نۆبەرەیە بە لەزەتە. مەلا بەرچنە هەڵئەپچڕێ، هەر گەڵا دەردێنی، تا ئاخری تاقە هەنجیرێک بە دەستەوە ئەگرێ ئەڵێ: فەرموو پاشا. ئەڵێ: ئنجا مەلا من ئەوە چی لێبکەم؟ مەلا هەنجیرەکە جوان جوان پاک ئەکا و ئەیخاتە دەمیەوە و ئەیخوا. ئەڵێ: پاشا ئاوای لێبکە. پاشا قاقا دەست ئەکا بە پێکەنین و ئەڵێ: سەد قڕان هەقی هەنجیرەکە و سەد قڕان هەقی خواردنەکەی بدەن بە مەلا.