لە مەرگە سێ چوار کەس لە بەگزادەکان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  501 مشاهده

لە مەرگە سێ چوار کەس لە بەگزادەکان دانیشتبوون، باسی زەمانی پێشوویان ئەگێڕایەوە، «عەوڵابەگ»یان وتی: نە پیاوی گەورە وەکوو گەورەکانی جارانن، نە پیاوی ئازاش وەکوو پێشینەکان ئازان؛ ساڵێک یووزباشییەکی ڕەدیف، لە مەرگە بوو، ماڵی لە گەڕەکی «کانی سەردەشت» بوو، حەمە بەگ فەرمووی، بەگزادە ئەوە پیاوێکتان نییە ئەم کابرایە بکوژێ؟ خۆئەگەر وەها بمێنێ ساڵێکی تر ژنەکانیشتان قاف ئەکا. ئیتر مەحموو بەگی شاخولکە هەڵسا تفەنگێکی تەرەقەی سەر و قنگ برنجەی بە دەستەوە بوو، لێیدا ڕۆیشت. قەت سەعاتێکی پێنەچوو، دیوەخانەکە بڵاو نەبووبۆوە هاتەوە، وتی: غوڵامی سەری حەمەد بەگم و دەستی ماچ کرد. سبەینێ کە هەڵساین یووزباشییەکە کوژرابوو. ئیتر خوا هەقە حەمەدبەگیش گوڵنجەیەکی شیرداخی کرد بە خەڵاتی مەحمووبەگا.