جارێک باسی پیاوی ئیختیار و ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  468 مشاهده

جارێک باسی پیاوی «ئیختیار» و بە عومر ئەکرا. کاک ئەوڵای عەزیزی هەمەوەن گێڕایەوە وتی: جارێک لە «ئەدەنە» ڕێمان کەوتە دێیەک، کابرایەکی ڕیش ماشوبرنج لە بەردەمی مزگەوتەکەدا ئەگریا. لێمان پرسی بۆ چ ئەگری؟ وتی: باوکم لێی داوم. ئێمەش وتمان سەیرە، با بچین بۆ لای باوکی ئەم کابرایە و کابرامان برد وچووینە ماڵەکەیان. ڕاست بوو پیاوێکی پیر دانیشتبوو، لێمان پرسی: بۆ چی لەم کوڕەی خۆتت داوە؟ وتی: «قوربان ئەم ناجنسە بێ ئەدەبە، ئەمڕۆ چووە دڵی باوکمی غێشاندووە». ئێمەش زۆر سەرسام بووین، هەر چەند من بە ڕەفیقەکانم وت: با بچین ئەویشمان چاو پێ بکەوێ، بەڵام حەمەی سلێمان وتی: خزمینە! وازبێنن. ئەگەر وا بڕوا پێویستە هەتا خزمەتی حەزرەتی ئادەم بچین!