دوو زەلامی مەریوانی چوون بۆ گەرمیان بوون...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  433 مشاهده

دوو زەلامی مەریوانی چوون بۆ گەرمیان، بوون بە سەپان. گەرما بوو. ڕۆژێک نانی گەنمیان بە دۆوە ئەخوارد. دۆیەکە زۆر کەم بوو. یەکێکیان وتی: «ئاخ بۆ ئاوە ساردەکە، تو خوا ئێستاکە چی خۆشە؟» ئەوی تر وتی: «بە من ئێستا لە «کانی خەیاران» پڕ کۆشم لە نانی هەرزن بوایە، لە دەستما وردم بکردایە، بمکردایە بە قوڕگما و بە لوێچ و لەو ئاوە ساردەم بکردایە بە سەریا». ئەوی تر وتی: «دەک ماڵت بە قوڕ گیرێ! وەڵڵا هیچ شتێکت بۆ من نەهێشتەوە کە باسی بکەم».