کابرایەکی کۆنەفرۆش هەبوو لە سولەیمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  487 مشاهده

کابرایەکی کۆنەفرۆش هەبوو لە سولەیمانی «سەعۆل»ی ناو بوو. بە ناو شارا ئەسوڕایەوە بانگی ئەکرد: «کەوا کۆن، کراسە کۆن، سەڵتە کۆن، ماڵی دەمارە توتنی بێ دەمار». ئێوارەیەک نوێژی شێوان لە مزگەتی مەڵکەندی نوێژی بە جەماعەت ئەکرد، کە نییەتی دابەست لەباتی ئەوە بڵێت؛ الله اکبر بە دەنگێکی قایم وتی؛ «کەوا کۆن». خەڵکەکە هەموو دەستیان کرد بە پێکەنین و نوێژەکەیان بڕی و وتیان: ئەمە چی بوو؟ وتی: «بە خوا لام وا بوو وام لەبەر ماڵی مینا خانمام».