کابرایەک ناوی حەمەمراد ئەبێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  453 مشاهده

کابرایەک ناوی حەمەمراد ئەبێ، شایەر ئەبێ، حەقایەتخوان ئەبێ. لەگەڵ قەیتوولی کوڕی لالە سەرحەدا برایەتییان زۆر خۆش ئەبێ. قەیتوولی ئەمرێ و حەمەمراد بە شیوەن و باوکەڕۆ، ئەچێ بۆ سەر تەرمەکەی. لالە سەرحەد ئەو سەردەمە مابوو، بەڵام چاوی کوێر بووبوو، کە دەنگی هۆرەی حەمەمراد ئەبیەت، ئەڵێ: عەشیرەت ئەوەی من بزانم دەنگ دەنگی حەمەمرادە؟ ئەڵێن: ئەرێ بە خوا ئەوە باوکەڕۆ ئەکا! لالە سەرحەد بە یەکێ لە کوڕەکانی ئەڵێ: ئا تفەنگێکم بۆ بێرە. ئەڵێ: بۆ چیتە؟ ئەڵێ: «چلۆن قەیتوولی مردوێ و حەمەمراوێ دویت باوک ماوێ! وەو سەی ساقە ئەگەر دەسی وە دەس خواوە وێ تۆی بیکوژم». ئیتر خەڵکەکە پاڵێ بە حەمەمرادەوە ئەنێن و دەربازی ئەکەن.