کابرایەکی کورد چوو لە زەوەییەکدا دوو مەن...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  475 مشاهده

کابرایەکی کورد چوو لە زەویەکدا دوو مەن هەرزنی چاند و وتی؛ ئەمە نانی ئیمساڵم. بۆ نەگبەتی بارانێکی زۆر باری، لافاو هەستا و هەموو هەرزنەکەی برد، کە کابراکە هات و سەیری کرد هەرزن نەماوە، دەستی دایە «قۆچەقانی» و چووە سەر بەرزاییەک گەلێ بەردی بۆ ئاسمان هاویشت. پیاوێکی ژێر چاوی لێ بوو، بۆ شەوێ چوو جووتی خۆی سی مەن گەنمی لە جێ هەرزنەکە چاند، لە دوای چەند ڕۆژێک ناردییە لای خاوەن هەرزن وتی؛ بێت تەماشای بکا هەرزنەکەی ڕواوە. کە کابرا چوو سەیری کرد، لە باتی گاڵ گەنم ڕواوە، ڕووی کردە ئاسمان و وتی: «ها برا! هەتا شەقەی قەڵماسکت نەدی، گاڵت نەکرد وە گەنم».