مەلا جەلالی موعز کوڕێکی هەبوو ناوی حەمە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  478 مشاهده

مەلا «جەلالی موعز» کوڕێکی هەبوو ناوی حەمەحەسەن بوو. ڕۆژێک ئەچێ بە سەریا سەیر ئەکا، وا حەمەحەسەن «گوێزانلەم یاریەدا سێ گوێز ئیش ئەکا: یەکێکیان ئەوەیە کە یاریکەرەکە بە دەستیەوە و پلەکەی پێ ئەهاوێژێ، ئەمەیان پێی ئەڵێن «سەرە». ئەوانی تریش کە بە ڕیز دانراون، هی هەرە پێشوویان پێی ئەڵێن «مێش»، هی هەرە دواییان ناوی حەج-ە. جا ئەو کەسە کە پلەکەی ئەهاوێژێ، لە وەختی هاویشتنا ئەگەر وتی: «سەر و میش و حەج»، ئیتر ئەو سەرەیە بەر هەر گوێزێ بکەوێ، ئەیخوا.» (مووشین) ئەکا. لەو کاتەدا کە ئەم ئەچێ حەمەحەسەن پلەکەی ئەهاوێژێ و ئەڵێ: «سەر و مێش و حەج». مەلاجەلال ئەیگرێ تیروپڕ ئەیکوتێ. خەڵکی دێن لە ژێر چنگی دەردێدێنن و پێی ئەڵین: مامۆستا بەسیەتی ئیتر وازی لێ بێنە. ئەویش سوور ئەبێتەوە و ئەڵێ: «ئاخر من بە لای خۆمەوە مەلا جەلالم پێ ئێژن؛ چۆن ئەبێ حەمەحەسەنی کوڕی من بێژی؛ سەر و میش و حەج».