شێخێک ڕۆژێک لە شارەوە ئەچێتەوە بۆ ماڵی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  474 مشاهده

شێخێک ڕۆژێک لە شارەوە ئەچێتەوە بۆ ماڵی خۆیان. لە ڕێگا چەندماڵێکی کورد هەڵیاندابوو، لا ئەداتە ناویان. ژنێکی خێڵەکە -کە دەروێشی خۆی بوو- چاوی پێئەکەوێ ئەوا شێخ جەمەدانەیەکی تازەی کڕیوە و خستوویەتە ملی. ڕوو ئەکاتە خەڵکەکە و ئەڵێ: «ماشەڵڵا ماشەڵڵا، تەماشا کەن شێخ بەو جەمەدانەوە کە لە ملیایە چەند جوانە. ئێژی گوێرەکە سوورەی ئێمەیە! کە گوێرەوساری تازەم کردگەسە ملی».