حاجی مەلا ڕەسووڵی دیلیژەیی مەلا ئەحمەدی،

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  518 مشاهده

حاجی مەلا ڕەسووڵی دیلیژەیی، مەلا ئەحمەدی کوڕی لە سولەیمانی هەڵهاتبوو. لە پاش ماوەیەک شەو لە ناوێک بە دزییەوە هاتبووەوە. ئینجا حاجی مەلا ڕەسووڵ هەر بەو شەوە ئەچوو بە گەڕەکەکەوە ئەسوڕایەوە، هەرکەس تووشی ئەبوو ئەیوت: «تۆیش وەکوو ئەحمەدی کوڕم وایتە، ئەحمەد هاتۆتەوە دەنگ مەکە». عەساکەشی درێژ ئەکردەوە و ئەیوت: «ڕوسێکیشی کوشتووە». ئەو شەوە تا کەوتە بەیانی خۆی هەموو کەسێکی تێگەیاند و بە هەموو کەسیشی ئەوت دەنگ مەکە. بەیانی کە ڕۆژ بۆوە، لەسەر دەمشڕی حاجی مەلا، هاتن مەلا ئەحمەدیان گرت.