کابرایەکی قووچی سنەیی ڕێی ئەکەوێتە پشدەر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  512 مشاهده

کابرایەکی قووچی سنەیی ڕێی ئەکەوێتە «پشدەر» و ئەچێتە دیوەخانی ڕەشەی ئەوڵاغا. ئاغە لێی ئەپرسێ: برا ناوت چییە؟ ئەویش ئەڵێ: «نۆکەری گەوران، غوڵامی سەری خانی خانان، ئاغا میرزا حەسەن خانی مورتوزا قولیخانی میراخورزادەی کەمەربەندەی سەر جوقە». ئاغە بە ئەسپایی لە شوێنەکەی خۆی ڕاست ئەبێتەوە و ئەچێ بۆ نوێژ و ڕوو ئەکاتە کابرا و پێی ئەڵێ: کابرا تا دێمەوە ناوی خۆت کورت نەکەیتەوە کورتت ئەکەمەوە» ئەچێ و دێتەوە، لێی ئەپرسێتەوە: کابرا ناوت چییە؟ ئەویش خێرا ئەڵێ: «قوربان! حسە».