لە وڵاتی بڵباساتیە کابرایەک هەبوو ناوی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  505 مشاهده

لە وڵاتی بڵباساتیە کابرایەک هەبوو ناوی «مام باپیر» بوو، ڕۆژێک مەلای ئاواییەکەیان بانگ ئەکا و پێی ئەڵێ: مامۆستا من مووچەت ئەدەمێ و من بەخێوت ئەکەم کەچی تۆ ڕۆژی جومعە دوعا بۆ سوڵتان عەبدولحەمید پادشای عوسمانی ئەکەی. ئەگەر دوعا بۆ منیش ئەکەی باشە و ساڵی ٣٠ سەر حەیوانیشت ئەدەمێ، خۆ ئەگەر نایکەی هەر لە ئێستاوە جێگایەک بۆخۆت بدۆزەرەوە. مەلا وتی: زۆر باشە، تۆ ئەوەندە شتم بدەیتێ من چۆن ئەبێ دوعات بۆ نەکەم.

ڕۆژی هەینی هات و مەلا خوتبەی خوێند و لە پاش دوعا بۆ پادشای عوسمانی وتی: یاایهاالمام باپیر، انک لدب کبیر، فمکانک بٸس المسیر، والله کل شيءقدیرعربی.

کابرایەکی خوێندەوار بە ڕێکەوت لەوێ بوو، سەری هەڵبڕی کە بڵێ مەلا چیت وت، مەلا وتی: اسکت، اسکت اسکتونە، هڕا قوم حمارونها عطی غنم سلاسون عشرلک و لی عشرونعربی»! کابرا ئیتر هیچ دەنگی نەکرد. لە پاشا مام باپیر زۆر زۆر مەلای خۆش ئەویست و خزمەتی ئەکرد.