ولاتی بانە ئاغاڕووتەی زۆری لێیە بایزاغا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  452 مشاهده

وڵاتی بانە ئاغاڕووتەی زۆری هەیە. بایزاغا هەبوو لە گوندی «بڵەسەن» شوانی ئاواییەکەی ئەکرد، ئێوارەیەک پیرەژنێک ملی ئەگرێ و ئەڵێ: بایزاغا مەڕە پەرەکەمان نەهاتۆتەوە. ئەویش ئەڵێ: «نەهاتۆتەوە قیروسیا! جا وەرە شوانی بکە بۆ مسکینی کەران باوگاو».

کابرایەکی «سەرشیوی» لەوێ ئەبێ، ئەڵێ: ئاغا بۆ چی تۆ شوانی ئاواییەکەیت؟ ئەویش ئەڵێ: «کوڕە نەوەڵڵا هەر ئەوەندەیە بە ڕۆژ ڕانەکەیان بۆ ئەبەم بۆ لەوەڕ، مسکینی کەران باوگاو چ ڕایەی ئەوەیان ئەکەوێ من شوانییان بۆ بکەم».