کوڕێک لەو ناو مەرگەیە چاوێکی کوێر بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  519 مشاهده

کوڕێک لەو ناو «مەرگە»یە چاوێکی کوێر بوو. وەختی ژنهێنانی هاتبوو، ئەچوون داوای هەر کچێکیان بۆ ئەکرد، هەرچەندە یەک چاوی بۆ پیاو عەیب نییە، بەڵام تۆزی لە دانی کچکە خزم و کەسوکارەکەی سڵیان ئەکردەوە. کوڕەکە دایکێکی هەبوو، ڕۆژێک پێکەوە لە ژوورەوە دانیشتبوون. کوڕەکە ڕووی تێ کرد و وتی: ئەرێ دایە توخوا ئەم چاوەی من بۆ چ کوێر بووە؟

دایکیشی وتی: ڕۆڵە ئەوە مناڵ بوویت، سوژنێکت گرتبوو بە دەستەوە. هاتم لە دەستتم وەرگرتەوە، تۆیش دەستت کرد بە گریان، دامەوە بە دەستەوە. پاشان کردت بە چاوی خۆتا -دایکت بمرێ!- ئەو چاوەت وا کوێر بوو.

کوڕە تۆزێ سەری داخست و پاشان سەری بەرز کردەوە و وتی: دایە گوایە تا ئێستەش هەر ئەگریام؟ ئەمە چی بوو تۆ بەسەر منت هێنا؟

بە خوا لێێ ڕاست بووە و ئەوەندەی حەو کەر تۆپان.