کابرایەک دایکێکی پیری ئەبێ نەخۆش ئەکەوێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  667 مشاهده

ئەم چەند قسەیە «فازل محەمەد حسەین» لە سولەیمانییەوە بۆ «ڕشتە»ی ناردووە:

کابرایەک دایکێکی پیری ئەبێ، نەخۆش ئەکەوێ، مەلایەک بانگ ئەکا کە یاسین لەسەر دایکی بخوێنێ. لەو کاتەدا کە مەلا خەریکی یاسین خوێندنەکە ئەبێ، کوڕە قاشە شووتییەکی سووری گەیشتووی جوان ئەدا بە دایکی کە بیخوا، دایکە هیچ دەستی بۆ ناهێنێ، تومەز مردووە. مەلاش هەر خەریکی یاسین خوێندنی خۆیەتی. کوڕ ڕووی تێ ئەکا و ئەڵێ: «مەلا بیوەڕەوە، بیوڕەوە تڕیا وە کێرتا، جاران بۆ توێکڵە گواوێک هەزار گانی ئەدا، ئێستا ناوە سوورەکەیشی ناخوا! دە ئیتر بیوڕەوە!»