کابرایەکی خەڵکی زاخە بۆ کار و کاسبی ڕێی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  590 مشاهده

کابرایەکی خەڵکی «زاخە» بۆ کار و کاسبی ڕێی ئەکەوێتە ئەستەمبوڵ، کە ئەچێتە ناو شار، هیلاک و ماندوو و پەرێشان ئەبێ، لەبەر گەرما و برسێتی بە جارێ ئەوەندەی تر پەکی ئەکەوێ، بە ناچاری لە بن سێبەری دیوارێکی بەرزا خۆی دا بە عەرزا و لێی کەوت، کابراش گاڵتەی لەگەڵ نەئەکرا، کەڵەمێرێکی کەڵەگەتی سوور و سپی ناوشان پان، بازۆڵ بادراو، بەڵام هەژارییەکەی سەری لێ تێک دابوو.

چاوی چووە خەو و نەچوو، یەکێ بە تورکی بانگی کرد: خانم داوات ئەکا. تومەز ئەم کە لە بن دیوارەکەدا کەوتووە خانمی ئەو ماڵە لە پەنجەرەوە چاوی پێ کەوتووە و ناردوویە بە شوێنیا، کابرا هەستا و ڕۆیشت، کە چووە سەرەوە بۆ خزمەت خانم، خانم بە تەواوی چووە دڵیەوە و پێی وت: ڕەنگبێ تازە لە ڕێوە هاتبیت و برسیت بێ. ناردی نانیان بۆ هێنا و ئەمجا ناردیە حەمام کە خۆی بشوا، دەستێ جل و بەرگی نوێی پۆشیبوو، بوو بە پاشازادەیەک کە هاتەوە بۆ خزمەت خانم و خانم چاوی پێکەوت ئیتر بە تەواوی شیفتەی بوو، شەرمی لێ هەڵگیرا و بانگی کردە تەنیشت خۆیەوە.

ئەوندە هەبوو، کابرا لەبەر ئەوەی تا ئەو وەختە هیچ شتێکی نەدیبوو، لە ناوکی ژنەی توند کرد و خەریک بوو سکی کون بکا، ژنەش لە ژێرەوە هەر هاواری ئەکرد بە تورکی ئەیوت: «وڵان ئەشاغە، وڵان ئەشاغە». واتە بۆ خوارەوە بۆ خوارەوە، کابراش نەیئەزانی ئەشاغە چییە، لای وا بوو وشەی ئەشاغە یانی «باشە»، هەر خۆی پیا ئەدا و ئەیوت: «خانم خوا نەیوڕێ و لێت وەزیا کا گشتی هەر ئەشاغەس».