شێخ بابا عەلی تەکیەیی جارێکیان ئەچێتەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  678 مشاهده

شێخ بابا عەلی تەکیەیی، جارێکیان ئەچێتەوە بۆ تەکیە، لە ڕێگادا شەوێک لە ئاوایی «کونە کۆتر» ئەمێنێتەوە. کونە کۆتریش هەموو خزم و ناسیاو بوون، ئەیویست هەموویان ببینێ، ئێوارێ بۆ نوێژی شێوان چوو بۆ مزگەوت و خەریکی دەستنوێژ شتن بوو، تەماشای کرد خەڵکێکی ئێگجار زۆر لە ناو بەردەکانا لە تەنیشت یەکەوە دانیشتوون و هەموو لە پشتێنان بەرەو ژووریان بە دەرەوەیە، ئەو شوێنەش نزیکی کانیی ژنان بوو. پرسی: ئەو حەشاماتە چی ئەکەن لەوێ؟ وتیان: قوربان ئەوە عابخانەیە و ئەو خەڵکە لەسەر پێشاون. بابە عەلی وتی: کوڕم لەوە چاکتر دەست ناکەوێ بۆ چاوپێکەوتنی خزمان. دەستنوێژی لە نیوەدا بەجێ هێشت و خێرا چوو بە بەینیانا وتی: سەلام و عەلەیکم و دانیشت، یەکەیەکە ڕووی تێ کردن و دەستی کرد بە مەرحەبا و چاکوچۆنی لەگەڵیان، قوتووەکەشی دەرهێنا هەریەکە جگەرەیەکیشی دانێ.

خەڵکەکە ئەمەیان چاوپێکەوت هەریەکە بە گەڵ و گوونی بەرەڵڵاوە ڕووەو شێوێک هەڵاتن، بابە عەلی وتی: برا بۆچ هەڵدێن؟ من بۆ لای ئێوە هاتووم، لێرە نەبێ وا بە کۆمەڵی لە شوێنێکی تر ناتانبینم.