کابرایەکی خەڵکی باوە کۆچەک لای هەڵەبجە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
786 مشاهده
کابرایەکی خەڵکی «باوە کۆچەک» لای هەڵەبجە، کە کۆنە کۆچەرێ بوو، کوڕێکی چووبوو بۆ فەقێیەتی، کوڕە لە پاش ساڵێک دێتەوە بۆ ماڵی باوکی بۆ دیدەنی، دەستێ جلی جوان و پاک و پوختەی لە بەرا ئەبێ، جووتێ قۆندەرەی تازەی لە پێیا ئەبێ، هەموو جار بە پاژنەهەڵکێش لە پێی ئەکا، فەقێ لە پاش چەند ڕۆژێک ئەگەڕێتەوە بۆ خوێندنی خۆی، خەڵک و خوا لە باوکی ئەپرسن و ئەڵێن: ئەرێ خاڵە! حەمە دیار نییە، یێژی چووگەسەوە؟ ئەویش ئەڵێ: حەمەی کوڕم وە هێمە ڕازی ناوێ، کەوش وە چمچە هەڵئەکێشی کەڵکی بڕیاگە یێژێ من فەق فەقێم!