لەو وڵاتە کابرایەکی کاروانچی ئەیەوێ چەند...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  667 مشاهده

لەو وڵاتە کابرایەکی کاروانچی ئەیەوێ چەند هێلکەیەک بکڕێت، ئەچێ بە ئاوایییەکەدا ئەسووڕێتەوە، دەستی ناکەوێ، تومەز ئەمە لەوێدا بە هێلکە ئەڵێن «یومورتە» ئەمیش نازانێ بڵێ یومورتە، لەبەر ئەوەیە دەستی نەئەکەوت، کتوپڕ ئەچێتە ماڵێک تەنها ژنێکی تێدا ئەبێ، کە ئەم داوای هێلکەکەی لێ ئەکا، ئەو لێی تێ ئەگا و ئەڵێ: هەمانە. چوار هێلکە بە قڕانێ، لەگەڵی ڕێک ئەکەوێ.

ژنە ئەچێتە بەر کولانەکە کە هێلکە دەربێنی، دەرپێی لە پێیا نابێ، پاشەڵێکی سپی و قەڵەوی ئەبێ، کابرا خۆی لێ خۆش ئەکا. کە ژنەکە سەر ئەکا بە کولانەکەدا لە دواوە بیلامانێ ئیشی خۆی لەگەڵا ئەکا و ژنەش هیچی بۆ ناکرێ، کابرا کە لە ئیشی خۆی ئەبێتەوە، هێلکەکان وەر ئەگرێ و پارەکەی ئەداتێ و ئەروا.

ئێوارە کە مێردی ژنە دێتەوە، ژنەکە بۆی ئەگێڕێتەوە ئەڵێ: پیاوەکە ئیمڕۆ هەندێ یومورتەم فرۆشت بە کابرایەکی کاروانچی، هەر چوار یورتمەی بە قڕانێک. پیاوەش ئەڵی: بەخوا خەڵەتاوی؛ لە کەرکووک سێ یومورتە بە قڕانێکە؛ باش گاوتی، ئەبوا نەتفرۆشتایە. ژنە ئەڵێ: جا من بڵێم چی بەخوا سەرم لە کولانەکەدا نەبوایە بە باوکیشی نەیئەتوانی بمگێ.