شێخ سەعیدی حاجی شێخ عەلی لە سولەیمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  733 مشاهده

«شێخ سەعیدی حاجی شێخ عەلی» لە سولەیمانی چەند قسەیەکی بۆ گێڕامەوە وتی: سێ چوار کابرای ئەو شارەزوورە هاتبوونە سولەیمانی بۆ شتوومەک کڕین، ڕێیان کەوتبووە دوکانی حاجییەک وا دیار بوو قۆڵی بڕیبوون! چوبوون لە بن دیواری مزگەوتەکەی ناو بازاڕا دانیشتبوون لە داخا وەکوو گەڵای دار جنێویان ئەدا، یەکێکیان وتی: «توخوا برا واز بێرن، تازە گاڵەگاڵی چیتانە؟ ڕیامە ڕیش باوی دووسەد و پەنجا چارەک حاجیا».

حاجی ئەولای حەمە خەیات هەبوو لەو کاتەدا بە لایانا تێپەڕی و گوێی لە قسەکەیان بوو وتی: «تو خوا برا گیان بیست و دوو چارەکی منی لێ دەربکە!» کابرا ئەڵێ: بەخوا مامە حاجی، لەگەڵ تۆم نەبوو. ئەڵێ: «برا تۆ بیست و دوو چارەکەکەی منی لێ دەرکە ئیتر هەقم نییە بەسەر ئەوانی ترەوە».