شێخ محەمەد ئەمینی میرانی لە خانەقین بۆی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  770 مشاهده

شێخ محەمەد ئەمینی میرانی لە خانەقا بۆی گێڕامەوە وتی:

لە قوتابخانە دەرسم بە منداڵەکان ئەوت، لە دەرسەکەدا ئەوە هاتە پێشەوە کە مریشک چی ئەخوا، منداڵێک وتی: گەنم ئەخوا؛ یەکێکی تر وتی: جۆ؛ یەکێکی تر وتی: هەرزن و هەر یەکەو شتێکی وت. سەیرم کرد لە ئاخری هەموویانا یەکێکی تر پەنجەی هەڵبڕی، وتم: بڵێ بزانم تۆ ئەڵێی چی؟ وتی: «ئەفەنی گوویش ئەخوا»!