فەقێیەک ئەیەوێ لە پشت مامۆستاکەیەوە نوێژ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  815 مشاهده

فەقێیەک ئەیەوێ لە پشت مامۆستاکەیەوە نوێژ دابەستێ، مامۆستا وەسواس بوو، نییەتی بۆ نەئەهات، ئەیوت: «نییەتمە سێ ڕکات نوێژی ئەم شێوانە ئەکەم بۆ خوا». کە ئەهات بڵێ «الله اكبرعربی» ئەسڵمییەوە و بۆی نەئەهات، لای ئەکردەوە بەم شان و بەو شانی خۆیا و ئەیوت: تف، تف، تف، اعوذبالله من الشیطان الرجیمعربی فەقێ بە جارێ وەڕەز بوو، وتی: «مامۆستا تف لە خۆت، بەخوا خەتای شەیتان نییە، خەتای خۆتە، تۆ نوێژەکەت ڕەوان نییە، پێشنوێژی بۆ ئەکەی؟!»