فەقێیەک ئەیەوێ لە پشت مامۆستاکەیەوە نوێژ...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1548 بینین
        
        
    فەقێیەک ئەیەوێ لە پشت مامۆستاکەیەوە نوێژ دابەستێ، مامۆستا وەسواس بوو، نییەتی بۆ نەئەهات، ئەیوت: «نییەتمە سێ ڕکات نوێژی ئەم شێوانە ئەکەم بۆ خوا». کە ئەهات بڵێ «الله اكبرعەرەبی» ئەسڵمییەوە و بۆی نەئەهات، لای ئەکردەوە بەم شان و بەو شانی خۆیا و ئەیوت: تف، تف، تف، اعوذبالله من الشیطان الرجیمعەرەبی فەقێ بە جارێ وەڕەز بوو، وتی: «مامۆستا تف لە خۆت، بەخوا خەتای شەیتان نییە، خەتای خۆتە، تۆ نوێژەکەت ڕەوان نییە، پێشنوێژی بۆ ئەکەی؟!»