لەو بناری شارەزوورە پیرێژنێک هەبوو پوورە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  826 مشاهده

لەو بناری شارەزوورە پیرێژنێک هەبوو «پوورە ئامان»ی ناو بوو، بە پارە زۆر ناوبانگی دەرکردبوو، چەند دزێک کەوتنە سەر ئەوە ویستیان بچن پارەکەی لێ بدزن، شەوێک ئەچنە سەری و دەورەی ماڵەکەی ئەدەن. پوورە ئامان هەست ئەکا و خەوی لێ ناکەوێ. دزەکان بە دەوری خانووەکەدا بڵاو بوونەتەوە، بۆ ئەوەی یەکتر ئاگادار کەن دەست ئەکەن بە فیکە فیک، پوورە ئامانیش فیکەیەکی کرد بە ناو فیکەکانا و وەکوو ئەوان دەستی پێ کرد! یەکێک لە دزەکان لێی هەستایە سەر پێ و وتی:

پوورە ئامانێ پوورە ئامانێ
فیکە فیکتە و کێرت کوانێ؟

پوورە ئامانیش وتی:

من فیکە ئەکەم تا دز بترسێ
دز لە کێری من بۆچی ئەپرسێ.

دزەکان ئیتر بە شپرزەیی گەڕانەوە!