سفرەی سەفەرم سفرە سەفەرنابی بە سفری

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  626 مشاهده
سفرەی سەفەرم سفرە سەفەرنابی بە سفری
زۆر حەیفە کەوا زاڵم وبێ دیققەت و فکری
دووجەردە لەسەر ڕێتە بەبێ زاد و سیلاحی
وا چاکە ھەتا ماوی لە ئەم حاڵەتە بگری
سەرفی بکە ھەنگاوی ژیانت بە عیبادەت
بەڵکوو بە ئەربابی سەفا دەرچی و بمری
دیققەت بکە لەو سوورەتی قورئانە دەڵێ چی
کە دەڵێ ان الانسان لفي خسرعربی
گەر عاقڵی تا ماوی ئەتۆ قوڕکە بەسەرتا
دەرحەققی بە ئینعامی خودا ناقسی شوکری
وازبێنە لە ئەم حاڵەتی بێ باکییە عاسیتخلص
وا کاتی سەفەر ھاتووە وە بزانە لە قەبری