سفرەی سەفەرم سفرە سەفەرنابی بە سفری
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
820 بینین
سفرەی سەفەرم سفرە سەفەرنابی بە سفری
زۆر حەیفە کەوا زاڵم وبێ دیققەت و فکری
دووجەردە لەسەر ڕێتە بەبێ زاد و سیلاحی
وا چاکە ھەتا ماوی لە ئەم حاڵەتە بگری
سەرفی بکە ھەنگاوی ژیانت بە عیبادەت
بەڵکوو بە ئەربابی سەفا دەرچی و بمری
دیققەت بکە لەو سوورەتی قورئانە دەڵێ چی
کە دەڵێ ان الانسان لفي خسرعەرەبی
گەر عاقڵی تا ماوی ئەتۆ قوڕکە بەسەرتا
دەرحەققی بە ئینعامی خودا ناقسی شوکری
وازبێنە لە ئەم حاڵەتی بێ باکییە عاسیناسناوی ئەدەبی
وا کاتی سەفەر ھاتووە وە بزانە لە قەبری