ئاغە توخودا لوتف فەرموو تۆ لە ڕێی حەیی مەنان
بۆ خزمەت جەمیل ئاغا وەختێک پۆلیس دەهاتنە بازاڕ بەر دوکانەکانیان بە عالەم دەماڵی. ڕۆژێک پۆلیسێک خۆی تووڕە کرد و وتی: ئەتبەم بۆ سەرا، منیش ئەوەم نووسی
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
2 دقیقه
951 مشاهده
ئاغە توخودا لوتف فەرموو تۆ لە ڕێی حەیی مەنان
دەفعەیەک بۆ سەیری عالەم بێرە بازاڕ ئەلئەمان
حاڵی عالەم زۆر خراپە وا لە دەست جەور و ستەم
پاک جگەرمان بۆتە زووخاڵ ناڵەناڵەی کاسبان
دووکەڵی ئاهی فەقیران گەر فەلەک بیگرێتە خۆی
نوری ڕۆژی وا دەفەوتێ ڕەش دەبێ سەتحەی جیهان
وا عەمامەی ئەهلی عیلم و ڕیشی سەیید هەردەمێ
بوونە گێسک وا لە بازاڕ پیس بوون هەردووکیان
وەختی چێشتەنگاو هەمیشە دێنە خوارێ بیلعومووم
سەر لە ئەرز دەست بە لەرز و قون تلوور پیر و جەوان
وا لیباسمان پاکی فەوتا هەندە فڵچەی لێ بدەین
بۆتە جێ زبڵی حەماچی سەرکەشیدەی حاجیان
حەیفە بۆ ئەهلی کەسابەت ببنە جێگای زۆر و غەم
یا خو مەحکووم بن بە ناکەس ئەهلی عیلم و خانەدان
وەختی پۆلیس دێنە بازاڕ لافی زابت لێ ئەدەن
کەس نییە لێوی هەڵێنێ غەیری فەرموو،بێ گومان
بەعزەکیان قەرزاری بەندە وەختی گەینە ڕاستی من
ئەمری شیددەت زۆر دەکەن لێم دێمەخوارێ دەرزەمان
پێم دەڵێن گەر زوو نەکەی حازر بە جەبرەن بۆ جەزا
من لە تاوی فەقری حاڵم دێمە لەرز و خەستەجان
دەیکەمە تۆز و غوبار و پێم دەڵێن هێواش مەلا
چت نەهێشت دووکانی عالەم ڕزقەکەت کردین نیهان
ئینتیزارم بۆ جەنابت مەرحەمەت کەی دەرحەقم
ئەهل ومیللەت زۆر ڕەزیلن وا بە ئەمری ناکەسان
من دەڵێم مادام وەهایە قەرزی عاسیتخلص با نەخۆن
لوتفی تۆشی با لەگەڵ بێ نەچمە ڕیزی موفلیسان