عزیزەم ناردە خدمەت بەگ لە تاوی دەردی بێ دەرمان

لەگەڵ مەئمووری ئەوقافی کۆیە نیزاعێکمان ھەبوو. حیکمەت زەھاوی قائیمقام بوو، عریزەم تەقدیم کرد بۆ حەل کردنی، لە دوای چەند وەختێک مەئموور بە درۆ ئیقناعی کرد. منیش ئەو شیعرانەم بۆ نارد لە 1940/03/13
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1068 مشاهده
عزیزەم ناردە خدمەت بەگ لە تاوی دەردی بێ دەرمان
لەبۆ نوسخەی تەداوی دڵ ئەوم دانا وەکوو لوقمان
گوتم ئەی دڵ لە تۆ مژدە ئەوا تووشی تەبیبێک بووی
عیلاجی تۆی لەلا سەهلە فریبم دا بە چەند بورهان
سەرە و ژێر بو گوڵی بەختم بەقا ناکەم بکا تەئسیر
لە سووئی تالعم سەهلە بڕووخێ گەر هەموو ئاسمان
گرەومان کرد و دڵ فەرمووی نەتیجەی پێت بڵێم چۆنە
بە فلسێ نایکڕن شیعرت ئیتر وازبێنە بێ ویجدان
زەکا و جەهەر و عەقڵت هەمووی پەشمە بەها ناکەن
دەبینم هەرچی زانایە هەمووی کەوتۆتە ناو کۆڵان
تەماشای حاڵی خۆت ناکەی ڕەواجی نەقدی ئەشعارت
لە بازاڕی قبووڵ کردن عوموومی قەڵپە نەک نوقسان
ئەوانەی تۆ کە نووسیبوت ڕەواجیان یەک درۆ بردی
سکەی شیعرت شکا یەکسەر لە مولک و مەنتیقەی کوردان
بە دیققەت گوێ ئەگەر بگری لە ناڵەی شیعرەکانی خۆت
ئە گریەی تاکوو ماوی تۆ لە ئیشی گەردشی دەوران
کە شیعری تۆ لە هیچ جێگا بە پوولێ نایکڕن عاسیتخلص
هەوایی شاعیری دانێ وەکوو وەحشی بچۆ هەردان