عزیزەم ناردە خدمەت بەگ لە تاوی دەردی بێ دەرمان

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  1145 بینین
لەگەڵ مەئمووری ئەوقافی کۆیە نیزاعێکمان ھەبوو. حیکمەت زەھاوی قائیمقام بوو، عریزەم تەقدیم کرد بۆ حەلکردنی، لە دوای چەند وەختێک مەئموور بە درۆ ئیقناعی کرد. منیش ئەو شیعرانەم بۆ نارد لە ١٩٤٠/٠٣/١٣
عزیزەم ناردە خدمەت بەگ لە تاوی دەردی بێ دەرمان
لەبۆ نوسخەی تەداوی دڵ ئەوم دانا وەکوو لوقمان
گوتم ئەی دڵ لە تۆ مژدە ئەوا تووشی تەبیبێک بووی
عیلاجی تۆی لەلا سەهلە فریبم دا بە چەند بورهان
سەرە و ژێر بو گوڵی بەختم بەقا ناکەم بکا تەئسیر
لە سووئی تالعم سەهلە بڕووخێ گەر هەموو ئاسمان
گرەومان کرد و دڵ فەرمووی نەتیجەی پێت بڵێم چۆنە
بە فلسێ نایکڕن شیعرت ئیتر وازبێنە بێ ویجدان
زەکا و جەهەر و عەقڵت هەمووی پەشمە بەها ناکەن
دەبینم هەرچی زانایە هەمووی کەوتۆتە ناو کۆڵان
تەماشای حاڵی خۆت ناکەی ڕەواجی نەقدی ئەشعارت
لە بازاڕی قبووڵ کردن عوموومی قەڵپە نەک نوقسان
ئەوانەی تۆ کە نووسیبوت ڕەواجیان یەک درۆ بردی
سکەی شیعرت شکا یەکسەر لە مولک و مەنتیقەی کوردان
بە دیققەت گوێ ئەگەر بگری لە ناڵەی شیعرەکانی خۆت
ئە گریەی تاکوو ماوی تۆ لە ئیشی گەردشی دەوران
کە شیعری تۆ لە هیچ جێگا بە پوولێ نایکڕن عاسیناسناوی ئەدەبی
هەوایی شاعیری دانێ وەکوو وەحشی بچۆ هەردان