هەند حەسوودە چەرخی گەردوون دەرحەقم کەوتۆتە شەڕ
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
992 مشاهده
هەند حەسوودە چەرخی گەردوون دەرحەقم کەوتۆتە شەڕ
ئاشی بەدبەختی بە ئاوی نەکبەتی خستۆتە گەڕ
سواری ئەسپی غەم بوو دڵ تەعقیبی بەختی بەد ئەکا
شاهیدا بێدار ببیتن لەو خەوی ئاشووب و شەڕ
بردمیە گێژاوی غوربەت دوور و ئاوارە لە یار
ڕووتی کردم چەرخی چەپگەرد وەک مەلی بێ باڵ و پەڕ
هۆشی لێ گرتم بە غارەت لەشکری غەم بێ تەقە
دایە بەر تۆپی مەرارەت تێکی داوە بەخت و فەڕ
دەفعەیەک بێدار بە ئەی بەخت دەستی من دامانی تۆ
با لە گشت جێگا نەناڵم وەک هەتیوی بێ پدەر
بەسیە هوشیار بە دەخیلە عەقڵ و جەوهەر بێ بەهان
گەر فەرەیدوون بێ بە جەوهەر هەر کەمێ بێ سیم و زەڕ
عاسیتخلص تۆ هۆشت لە خۆ بێ تەخت وبەخت بێ فایدەیە
بۆچی غەم خواردن لە دونیا ئاخە ئاخ و چاوی تەڕ