هیمەتی قایممەقامی سینە پاک و پڕ شعوور

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  946 مشاهده
ئەم تەشەککور نامەیەم نووسی بۆ خزمەت قائیمقامی کۆیسنجەق (عەلی سلێمان بەهار) کە لە ساڵی ١٩٧٠ هاتە کۆیە و دەستی بە خزمەت کردنی کرد و بازاڕ و چەند کۆڵان و مەیدانی خوارێی کۆنکریت کرد کە بە مەزبەلە دەچوو. ئەم شیعرانەم تەقدیم کرد) لە جێگایەکی دیکەی دەستنووسەکانیش ئەم پێشەکییە بۆ شیعرەکە نووسراوە: (ئەم تەشەککورنامەیە لە لایەن مەلا مستەفا عاسی بۆ خزمەت قایمقامی کۆیە کاک عەلی سلێمانی بەهار کە ساڵی ١٩٧٠ هاتە کۆیە و دەستی کرد بە خزمەت کردن و ڕازاندنەوەی شارەکە بە جۆرێک ئەگەر بەرامبەر بکرێ لەگەڵ پێشوودا نموونەیەکە لە لبنان و پاریس. منیش لەبەر ئەو خزمەتە و ئەو لوتفەی کە بەبێ داواکردنی من بەزەیی بە حاڵی مندا هات و گڵۆپێکی لە ڕێبازی تاریکەکە خست- خودا چاو و دڵی ڕووناک بکا- ئەوەم نووسی و لە دوای ئەوەش ویجدانی پاکی خستیە فیکری ئەوەی کە ئەو مەیدانەی لە ناوەندی شاردایە هەتا ئێستا مەزبەلە بوو، عەزمی بەهێز کرد و دەستی کرد بە کۆنکریت کردنی بازاڕ و کۆڵانە و مەیدان و کردنی بە لەوحەی بلوور. لە پاک و خاوێنیدا لاسای شارەکاتن دەکاتەوە بەڵکوو زیاتر، خودا دڵ و دەروونی و ڕووحی خاوێن بکاتەوە بە لوتفی خۆی و لە دنیا و قیامەت ئەهلی نەجات بێ و ئومێد وایە لە قاپی خودا لە ئیتاعەی ئومووراتی ئیلاهی ناجیح و پێشکەوتوو بێ واجیباتی شەریعەتی ئیسلام بە تەواوی موحافەزە بکات و بە جێیان بێنێ ئینشائەللا هەتا لە مەیدانی قیامەت سەربڵند و بە حورمەت بێ ئیتر بە خودای دەسپێرم ئەم تەشەککورنامەیە بە شیعر عەرزتان دەکەم.)
هیمەتی قایممەقامی سینە پاک و پڕ شعوور
هات شەوی بۆ کردمە ڕۆژ و ساحەشی کردە بلوور
شێری ناو بێشەی دیرایەت مهرەبان و دڵنەواز
سەربڵند و ئیش گوزار و چاو نەترس و زۆر جەسوور
فەخرە بۆ کۆیە بمێنێ تا لە مێژوو دەرکەوێ
مەزبەلەی کردن بە گوڵشەن چەشنی دەشتی شارەزوور
نایەتە عەدد و حیسابیش قیمەتی ئەو خزمەتە
گەر قەلەم بیخاتە دەفتەر دێتە ملیار و کلوور
کاک عەلی بۆ شاری کۆیە وەک سلێمان هاتە دەست
شار و دەورەی کردە گوڵزار وەک بەهاری مێرگەسوور
کارەبای لوتفی بەکار خست ناوی تاریکی نەما
ڕەهگوزەرمان ئەم بەرە و بەر بوو بە ڕۆشنگاهی نوور
قوڕ بە سەر قوڕ چی بەسەر هات قوڕ بەسەر خۆیدا بکات
کەوتە ژێر بەرد و چەمەنتۆ بوو بە جێگای مار و موور
جاددە و کۆڵان و بازاڕ هیچ گرێ و قۆرتی نەما
کوێر بە بێ گۆچان و دارەدەست پیا دەچن نێزیک و دوور
دار و بەردی خاکی کۆیە شوکری لوتفی ئەو دەکەن
کردییە لبنان و پاریس تێبگەن ئیران و توور
ڕۆستەمی مەیدانی غیرەت سواری ڕەخشی عیززەتە
وا لە چنگی خزمەتایە بۆ بینا و قەسر و قوسوور
#
دەم بە خەندە لەهجە شیرین عاقڵ وساحیب شعوور
گەردی گەردش هیچ نەنیشێ قەت لە گەردوونی دڵی
هەر لە شەوقا بێ ستارەی بەخت و ئایینی بە نوور
عاسیتخلص تا ماوە بەڕاستی هەر دۆعاگۆتە و دەڵێ
ببنە پارێزگاری ڕووحت غەوسی بەغدا و پیرمەسوور