مەرحەبا ئەی کاکە ئەحمەد پشتیوانی پڕ ھونەر
از کتاب:
            دیوانی عاسی
        اثر:
                ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
        
             1 دقیقه
             1417 مشاهده
        
        
    مەرحەبا ئەی کاکە ئەحمەد پشتیوانی پڕ ھونەر
پشتیوانت بێ لە قیامەت ئەحمەدی خەیرولبەشەر
قەت نەبینی دەرد و میحنەت تاکوو ماوی ڕووحەکەم
ھەر بەخۆشی و شادمانی ژیانی خۆشت بەریەسەر
وا لە باغی لوتفی ئێوە چاوەڕێی ھیوا دەکەم
زەوقی شیرینی بچێژم تا لە میوە خۆش خەبەر
بەو گڵۆپی کارەبایەی حوسنی خولقت چاوەکەم
شەوق و ڕووناکی بفەرموو ئەم دڵەی وا پڕ خەتەر
ڕێی ئومێدی ڕوونە عاسیتخلص بەو چرایەی وەعدی تۆ
تۆش بە قادرمەی نەجاتا بچیەسەر کورسی زەفەر