قەوم و میللەت تێ بفکرن نیشتمان چی ھات بەسەر
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
892 مشاهده
قەوم و میللەت تێ بفکرن نیشتمان چی هات بەسەر
بەردی بنچینەی وجوودم وا خەفەت هێنایە دەر
خاک و بەرد و دار و ئاوی ئەوروپای و ئەنجەنبی
چەند هەزار نەوعە مەعادین وا لەوان هێنایە دەر
لەم هەموو ئافاتی دونیا چونکە کورد ئێکی نەگرت
سەیری کەن مادوونی خۆیان دەردی چۆن هێنایە سەر
تا بەکەی ڕازین بە زیللەت لەم مەقامە کاکی کورد
چاو لە دەستی ئەجنەبی بن بێ مراد و قوڕ بەسەر
شوهرەتی وابوو لە دونیا ئەوروپا بەحسیان دەکرد
فیلحەقیقەت بۆ شوجاعەت قەومی کوردە شێری نەڕ
وا بزن مشک و پشیلە و پیستی ماری ئێمەیە
ئەو بە قووەی عیلمی سەنعەت دەیکەنە ئالاتی شەڕ
کلکی ڕێوییە چورچی ئێمە کەوڵی فەخرە بۆ ئەوان
پێستی سەگ کەوڵی دەڵەکمان زینەتی ئەهلی کفر
ئەم هەموو دەرمانە وادێ گیای وڵاتی ئێمەیە
دەیکڕین لەو دوژمنانە وا بە زێڕی سەربەسەر
بۆچی غەم ناخوا لە ئێوە عاسیتخلص وەک سەیری دەکا
ئۆتۆمۆبیلی کە هێنا ئەو لەباتی نێرەکەر